دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران دوو کەسی خەڵکی ئیسفەهان لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانبار لەسێدارە دا

خۆڕاگری: ڕێژیمی سێدارە و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی، لە بەردەوامی لەسێدارەدان و سرکوتکردنی ناڕازییاندا، سزای سێدارەی ئەمیر حوسێن مەلەکی و ئەبوولفەزڵ ئیبراهیمی لە دەسبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی  ئیسفەهانی جێبەجێ کرد.

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی،٣ی نوامبەری ٢٠٢٦ زاینی دوو خۆپێشاندەری مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی خەڵکی ئیسفەهان دوای دەسبەسەر کردنیان لە دۆسییەک بە نای “مەیدانی عەلیخانی” لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو،ڕؤژی ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەر سزاکەیان جێبەجێ کرا.

ئەمیرحوسێن مەلەکی و ئەبوولفەزڵ ئیبراهیمی، کە هەردووکیان پەیوەندییان بە دۆسیەی «مەیدانی عەلیخانی» لە ئەسفەهانەوە هەبوو، دەزگای دادوەریی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دوو کەسە لە کوشتنی چوار هێزی ئەمنیدا دەستیان هەبووە.

بەو پێیە، ژمارەی ئەو گەنجانەی لەم دۆسیەیەدا لە سێدارە دراون، گەیشتە نۆ کەس.