لاوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری خەڵکی سنە ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئارتین ڕۆستەمی، لاوی تەمەن ۱۹ساڵانی خەڵکی سنە یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی تاران کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ۲۲ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۳ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئارتین ڕۆستەمی، لاوی تەمەن نۆزدەساڵانی خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا دەسبەسەر کرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی گەورەی تاران (فەشافۆیە) کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزای دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە تاران بانگ کرا و هەر لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و بۆ دەستپێکردنی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانەی گەورەی تاران گوازرایەوە.
ئارتین ڕۆستەمی، خەڵکی گوندی «هەویە»ـی سەر بە شاری سنەیە و لە شاری تاران نیشتەجێ بووە و یەکێکە لەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا بەشداریی کردبوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێڕیمەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها تائێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە جۆری سزاکە و ماوەی بەندکردنەکەی بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*