خۆڕاگری: مای ساتو، ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین لێدوانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئیکس” بە توندی ڕەخنەی لە کەلتووری سزانەدان و نەبوونی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران گرت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە بووەتە هۆی پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
ساتو ئاماژەی بەوەش کرد کە، خاڵی هاوبەشی سێ ڕاپۆرتە نوێیەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوونی لێپرسینەوەی یاساییە و هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە پیشان بدات دەزگاکانی ڕژیم لێکۆڵینەوەیەکی جیددی و بێلایەنانەیان لەبارەی ئەو کوشتارانەوە ئەنجام دابێت کە هێزە حکومییەکان لە دژی خەڵک ئەنجامیان داوە.
هەروەها ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی ئەوەی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد کە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران بە شەفافی بڵاو نەکردووەتەوە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی کارەساتێکی گەورە بوو بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام درا و هەروها بەپێی ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ بە تەواوی پێوەرەکان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت، لەوانە: کوشتنی بەکۆمەڵ، زیندانیکردنی نایاسایی، ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی کردەوەی نامرۆڤانە.

Be the first to comment