پەریا نەسیری، قوتابیی مێرمنداڵی خەڵکی نەغەدە، پاش ١٥ ڕۆژ دەسبەسەربوون ئازاد کرا

خۆڕاگری: پەریا نەسیری، قوتابیی دەسبەسەرکراوی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی نەغەدە، پاش پازدە ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” پەریا نەسیری، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی شاری نەغەدە، کە ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە دۆخێکی پڕ لە ترس و تۆقاندندا و بە شێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی هەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەکەی و بە زۆرەملێ دەسبەسەریان کرد و ڕفاندیان بۆ شوێنی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاری زیاتر سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم قوتابییە کراون یان مەرجەکانی ئازادکردنەکەی، لەبەردەستدا نییە و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*