خۆڕاگری:هادی عباسیان ٣٨ ساڵە،خەڵکی شاری بجنورد، برزو ڕەزایی،خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای لە سیدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێ شەممە، ی١٤ی ڕەزبەری۱٤۰٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتوبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کە هاووڵاتیی هادی عەباسیان ٣٨ساڵە خەڵکی شاری شێروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە دەسبەسەرکراوانی نارەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری بجنورد سزای سیدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
هەوەها برزو ڕزایی،خەڵکلی کرماشان یەکێکی تر لەدەسبەسەرکراوانی ناڕزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی کە ئێستا لە زیندانە لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقلاب بە تۆمەوتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
