دێولان، یەدووڵا مەتاعی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراون

خۆڕاگری: یەدووڵا مەتاعی هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی ٦ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری دێولان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە یەدووڵا مەتاعی ڕاهێنەری سەرشناسی وەرزشی کاراتەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بە شێوەیەکی تووندوتیژ دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.