خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیما ئەحمەدی،خوێندکاری دەرکراوی خەڵکی سنە ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٦ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زاینیی دوای دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی، بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.
ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی شەهید بوونی ژینا ئەمینی نیما ئەحمەدی خوێندکاری دەرکراوی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرابۆوە بۆ شوێنێکی نادیار.
