دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد ئیبراهیم‌کیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” محەمەد ئیبراهیم‌کیا ناسراو بە “موحسین گورگە”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لە هەموو مافەسەرەتاییەکانی بێبەش کراوە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەمەڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*