دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فەردین ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۲ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەردی ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەق و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بێڕێزی پێکراوە و سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێک بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*