خۆڕاگری: عەلیڕەزا ڕەشیدی، مێردمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی کورد و خەڵکی شاری ئاشخانە، نزیکەی نۆ مانگ دوای بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” عەلیڕەزا ڕەشیدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵانی کوردی خەڵكی شاری “ئاشخانە”ـی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، دوای ئەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی گرتەڤیدیۆیەکەوە ناسیویانەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری کردووە، لە ڕێگەی تەلەفوونەوە ئاگادار کراوەتەوە کە سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بکات، دوای سەردانکردنی هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پێشتر پەیوەندییان بە باوکی ناوبراوەوە کردووە و فەرمانی دەسبەسەرکردنیان پێ ڕاگەیاندووە و لەسەر ئەو بنەمایە کە لەو کاتەدا لە شاری تاران بووە، بەڵام گەڕاوەتەوە بۆ ئاشخانە و سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کردووە و خۆی ڕادەست کردوون و هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment