هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: محەممەد وەتەمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، پاش ٢٩ ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” محەممەد وەتمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد دوای مانگێک دەسبەسەربوون و تەواوبوونی قۆناغێک لە لێکۆڵینەوە، بە بڕیاری دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو و هەروەها تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە، بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکەی بەردەوامن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*