کامیاران؛ کاوە مونتەزەری لەلایەن هێزە سەررکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: کاوە مونتەزەری خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوار شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کاوە مونتەزەری دوای پشکنینی ماڵەکەی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

تائێستا، لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن وئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.