خۆڕاگری: عەتا قوبادی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوار شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری کامێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی عەتا قوبادی لە گوندی “شاهینی” دوای پشکنینی ماڵەکەی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
تائێستا، لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن وئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
