هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: حوسێن یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ١٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حوسێن یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی “میراوا”ـی سەربە شاری بۆکان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای چوونە ناو ماڵی ناوبراو لە گوندی میراوا، بەبێ ڕوونکردنەوەی هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و بێ بوونی بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*