دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەنی ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی فەرزین خەدیریپوور، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ۲۷ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٨ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شاری مەهاباد هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارکردنی فەرزین خەدیریپوور، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو کاتێک لە دوکانەکەی خۆیدا سەرقاڵی کاروکاسبی خۆی بووە و ئاگای لە هیچ نەبووە، لەپڕڕا لەلایەن ژمارەیەک هێزی سەرکوتکەری ڕێژیمەوە کە بە چوار ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکە، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*