خۆڕاگری هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە مەهاباد، سێ مامۆستای ئایینییان بەناوەکانی مامۆستا ناسر، مامۆستا فارۆق و مامۆستایەکی دیکەش کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە، دەسەسەریان کردوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” سێ مامۆستای ئایینی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون کە بریتین لە: مامۆستا ناسر، پێشنوێژی مزگەوتی فەجر، مەلا فارووق، فەقێی هەمان مزگەوت و مامۆستایەکی دیکەش لەگەڵ ئەمانە دەسبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەبووە.
دەسبەسەرکراوان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و پێکهێنانی دۆسیەی قەزایی، ڕەوانەی گرتنگەکانی ئیتلاعات ڕێژیم کراون و هەروەها تا کاتی ئامەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکارس دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوه.

Be the first to comment