خۆڕاگری: سینا پەرویزی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە، لە ڕێگەی تەلەفوونەوە بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سینا پەرویزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران کە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە، لە ڕەوتی لێپرسینەوەکەدا هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات مۆبایلەکەیان لێوەرگرتووە و بەتەواوی پشکنیویانە و پاشان بەڵێننامەیان پێ واژۆ کردووە و ئازادیان کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هێشتا هۆکاری بانگکردن و لێپرسینەوە لەم هاووڵاتییە بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییە و دەزگای سەرکوتکەری ئیتلاعاتیش لەو بارەیەوە هیچ هۆکار و زانیارییەکی بە ناوبراو و بنەماڵەکەی نەوتووە.

Be the first to comment