خۆڕاگری: بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی هادی خزری، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شەوی شەممە، ۲٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هادی خزری، لاوی تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی گوندی “هێیە”ـی سەر بە شاری شنۆ، لە کاتی گەڕانەوە بووە بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و دوای سێ ڕۆژ بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تەنیا ئەوە زانراوە کە بۆ یەکێک لە گرتنگەکان ڕێژیم لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment