خۆڕاگری: بەفرین ئەحمەدوەش، مێرمنداڵی خوار تەمەنی ۱٨ساڵانی خەڵی ورمێ، لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاو “۱٦ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، ڕژاونەتە سەر ماڵی بنەماڵەی شەعبان ئەحمەدوەش و ئیبراهیم ئەحمەدوەش و لەو هەڵمەتەدا، جگە لەو دوو کەسە، کچە مێرمنداڵێک بە ناوی بفرین ئەحمەدوەشـیش دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بەبێ هیچ ئاگادارکروونەوەیکی پێشوەختە بوونی هیچ بەڵگەیەک سێ کەسی ئەو بنەماڵەیان بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment