لاوێکی دەسبەسەرکراوی کورد پاش ٩ڕۆژ چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی محەممەد هەمزەزادە، لاوی خەڵکی مەهاباد، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: محەممەد هەمزەزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد نزیکەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ڕوونە.

دەسبەسەرکردنی ناوبراو کە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە، نیگەرانییەکی زۆری لای بنەماڵە و کەسوکاری دروست کردووە و دەڵێن؛ سەرەڕای سەردانی بەردەوامیان بۆ دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، تا ئێستا ئامادە نەبوون وەڵامی ڕوونیان بدەنەوە یان شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان ئاشکرا بکەن و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*