هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: پاش تێپەڕبوونی نزیکەی بیست ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی حەیدەر قادریان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” حەیدەر قادریان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، پاش ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و گوازرابووەوە بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و لەوێ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە، باس نەکراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*