دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە

خۆڕاگری: سەیدئەحمەد مستەفانژاد، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگکردنی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، سەیدئەحمەد مستەفانژاد، تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی شاری پیرانشار، دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە و سەردانی ئەو دەزگا سەرکوتکەرەی کردووە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری بانگکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*