ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش پێنج ڕۆژ

خۆڕاگری: ئاران ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز، ماوەی پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاران ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵكی شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو سەرەڕای تپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوادچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها هەڵسوکەوتی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کە بەبێ ڕەچاوکردنی مافی بنەڕەتیی هاووڵاتییان و بەبێ بوونی ڕێکاری یاسایی ئەنجام دەدرێت، نیگەرانیی لای بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتیی گیانی دروست کردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*