دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێڕیمەوە

خۆڕاگری: ئارمان نەقیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ئارمان نەقی‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە کە دانیشتووی وڵاتی بریتانیایە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو بەمەبەستی سەردان و دیداری کەسوکاری گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، بەڵام پاش دەسبەسەرکردنی، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری گرتنەکەی لەبەردەستدا نییە و هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی، تا ئێستا بێ ئاکام بووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*