خۆڕاگری: داریوش ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٥ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی داریوش ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و بە بکەرهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم، سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دۆخێکی ترسێنەریان دروست کردووە و هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتیی خۆی و هاوسەرەکەیدا گرتووە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە.

Be the first to comment