خۆڕاگری: سەعدی کەریمی هاووڵاتیخەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی،٣ نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، سەعدی کەریمی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لە ماڵەکەی خۆیاندا ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگیرانیانی لەبەر دەستدا نییە.
