خۆڕاگری: فەتاح حاجی زادە، مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، نەوید مستەفازادە، سێ هاووڵاتیخەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی،٣ نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی «کانی توورمار»ی سەر بە بۆکان و فەتاح حاجیزادە، خەڵکی گوندی «گامێشگوڵی» و دانیشتووی بۆکان، نەوید مستەفازادە خەڵکی گوندی” داشبەند” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگیرانیانی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
نەوید مستەفازادە لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢یشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
