کۆچی دوایی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە

خۆڕاگری: ئیسماعیل بادبەدەست، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ئیسماعیل بادبەدەست، ناسراو بە فەقێ ئیسماعیل، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری شنۆ کە لە ساڵەکان شەستەکانی هەتاوی، لەلایەن ڕێژیمەوە بەند کرابوو، بەهۆی نەخۆشییەوە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە کەسوکار و ژیانی کرد.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بەبۆنەی کۆچیی دوایی ناوبراو، پرسە و سەرەخۆی لە بنەماڵە، کەسوکار و هەموو خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*