سنە؛وریشە مورادی بۆ جاری دووهەم لەلایە دادگای ئینقلابی تاران سزای سێدارە بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:کەیوان وریشە مورادی بەندکراوی سیاسی کورد،خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بۆ جاری دووهەم  سزای لەسێدارەدانی  بەسەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسی کورد، ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بۆ جاری دووەم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

ناوبراو پێشتر لە لایەن هەمان لقەوە سزای سێدارەی بۆ دەرچووبوو، بەڵام پاش ئەوەی ئەو بڕیارە لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوەی دووبارە ڕەوانەی لقی هاوشان کرابوو.  

ئەمیر سەجادی، یەکێک لە پارێزەرانی وریشە مورادی، سەبارەت بە وردەکاریی ئەم سزایە گوتی: «دوای گەیشتنی ئاگادارینامە لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران، یەکێک لە پارێزەرانی وریشە مورادی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەر سەردانی ئەو لقەی کرد و بڕیارنامەکەی پێ ڕاگەیەندرا. بەپێی ئەو سزایەی کە دەکرێت لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە دیوانی باڵای وڵات داوای پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، خاتوو مورادی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردی سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.