دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سۆهراب شەریفیان، هاوڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٥ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سۆهراب شەریفیان، ناسراو بە سۆهراب کانی‌سپی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەری، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی و بەشێوەیکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا کە هێشتا وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی نەخراوەتە ڕوو، بەڵام ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*