سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، نەوید مستەفازادە و ئارام وەفایی، سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، پاش ماوەیەک ڕاگیران، بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، وتارخوێنی ئاوایی کانی تۆمار، نوید مستەفازادە، خەڵکی ئاوایی داشبەند و ئارام وەفایی، خەڵکی ئاوایی هەباساوای سەربە شاری بۆکان، پاش تێپەڕاندنی ماوەیەک لە دەسبەسەری، بە بڕیارێکی قەزایی و بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی پێنج ملیارد تمەنی بۆ هەر کامیان و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکانیان لە بەندیخانە ئازاد کران.
ناوبراوان لە ماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی جیاواز دەسبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و لە کۆتاییدا پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بە بڕیاری دادگا و بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی دادگاییکردنیان، ئازاد کران.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*