دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدرانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هیوا عەبدوڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۲٤ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هیوای عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی لەناکاو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوبراو و بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*