سنە، دوو هاووڵاتی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراون

خۆڕاگری: فەریدوون نامداری تەمەن٥٥ ساڵ و هاوژینەکەی بە ناوی شوعلە ڕووحی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی ٦ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەریدوون نامداری، چالاکی کرێکاری، تەمەن٥٥ ساڵ و هاوژینەکەی بە ناوی شوعلە ڕووحی،  بە شێوەی تووندوتیژو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردوون چارەنووسیان نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگریرانیان لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.