سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر دو هاووڵاتی خەڵکی قەسری شیرین لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:ئەبوولفەزڵ ڕۆستەمی، عیرفان موراد دەنگی دوو هاووڵاتی خەڵکی قەسری شیرین، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە هەر یەک سزای ٥ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “٧ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دووهاووڵاتیی خەڵکی شاری قەسر شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی  ئەبوولفەزڵ ڕۆستەمی، عیرفان موراد دەنگی لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، هەر یەک سزای ٥ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٢٨ی مەی٢٠٢٦) لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار دەسبەسەر کرابوون، کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوون لە ئێستا دا سزای ٥ساڵ بەندکردنیان بەسەر دا سەپێندراوە.