دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیلهام عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٦ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران شاری مەهاباد، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئێلهام عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو کە بە سوهەیلا ناسراوە، لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی دڕەندانە و نامرۆڤانەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بووەتەوە و پاشان دەسبەسەر کراوە و مەبەستی لێکۆڵینەوە گواستوویانەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر چارەنووس و بارودۆخی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*