سەرابڵە؛ موبین ماهیگیر لەلایەن هێزە سەررکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: موبین ماهیگیر خەڵکی سەرابلە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوار شەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سەرابڵە سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەکیان بە ناوی موبین ماهیگیر بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە شێوەیەکی تووندوتیژدەسبەسەر کردوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

تائێستا، لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن وئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.