خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی بانە بەناوی “سارۆ سادقزادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، “۱۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سارۆ سادقزادە، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پەو مێرمداڵە لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پێیان ڕاگەیاندوون کە گواستوویانەتەوە بە گرتنگەیەکی ڕێژیم لە شاری سنە و ئەوەش جێی متمانەی بنەماڵە و ڕای گشتی نییە.

Be the first to comment