دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای بەندکردنی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلامدا سەپاند

خۆڕاگری: میلاد ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای ۲ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ۲٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٨ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: میلاد ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەرتەنگ”ـی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام بە تۆمەتی پەیوەندیدار بەو ناڕەزایەتییانە، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا کە نزیکەی ٧ مانگ دەبێت، لە بەندیخانەدا ڕاگیراوە و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و دادگاییکردن بووەتەوە و هەروها ناڕەزایەتییەکانی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەڕێوە چوو، کە بەدوای خۆیدا شەپۆلێکی بەرفراوانی دەسبەسەرکردن و دەرکردنی سزای قورسی بەندکردنی بۆ چالاکوانان و بەشداربووانی ئەو ناڕەزایەتییانە لێکەوتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*