خۆڕاگری: کیانووش محەممەدی٢٦ ساڵە خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کیانووش محەممەدی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
تائێستا، لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن وئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
