کرمان؛ ڕێژیمی ئێران بەندکراوێکی سیاسی لە سێدارە دا

خۆڕاگری: دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرمان بە ناوی “عەلی سینا مستەفەوی” جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە، ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، سزای لەسێدارەدانی عەلی سینا مستەفەوی بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرمان، کە پێشتر لە بە تۆمەتی چاڵاکی چەکداری و پێوەندی گرتن لەگەڵ ڕاگەیێنە گشتییەکانی دەرەوەی وڵات سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەکی نهێی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کراوە.

عەلی سینا مستەفەوی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری کرمان دەستبەسەر کرابوو.