دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: حاسڵ فەقری‌ئەسڵ، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲۳ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی ” ۱۳ی سێپتامەری ۲۰۲٦ی زایینی” حاسڵ فەقری‌ئەسڵ، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کەرێزەی شێخان”ـی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگیرانیشی بۆ بنەماڵەکەی نادیار ماوەتەوە و هەوڵ و بەدواداچوونەکانیشیان بێئاکام بووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*