بۆکان؛کامران سوڵتانی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: کامڕان سوڵتانی خەڵکی شاری بۆکان، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی، کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا بوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا،کامران سوڵتانی خەڵکی شاری بۆکان لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، کە پێشتر لە لایەن دادگا سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابۆ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەسبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان کرابوو و دوای سەردانکردن، هەر لەوێوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە.