خۆڕاگری: دوای زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوونی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنکردن، ئەمیر سولەیمانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ئەمیر سولەیمانی، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی “شاروێران”ـی سەربە شاری مەهاباد، پاش زیاتر لە یەکمانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و قورس بە بڕی دە ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرابووەوە و هەروەها لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی بنەڕەتیی خۆی، وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بەتەواوی بێبەری کرابوو.

Be the first to comment