دەسبەسەرکردنی کچە قوتابییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پەریا نەسیری، قوتابیی مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” پەریا نەسیری، قوتابیی تەمەن ۱۷ ساڵانی ختڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەک لە ناو قوتابخانەی دواناوەندیی شوێنی خوێندنەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکەی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*