خۆڕاگری: پەرویز بەنگینی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای هەشت مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: پەرویز بەنگینی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕاندنی ٣٥ ڕۆژ لە قۆناغی لێپرسینەوە و ڕاگیران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتیی، تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو و هەروەها سەپاندنی ئەم سزایە لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توند ببووەوە و لە کۆتاییدا بەو تۆمەتە سزا دراوە.

Be the first to comment