بەندکراوێکی سیاسیی کورد دوای نزیکەی سێ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری: عیسا ابراهیم‌زاده، بەندکراوی سیاسیی کورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.ڕۆژی سێشەممە، ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۰ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عیسا ئیبراهیم‌زادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری نەغەدە کە لە ڕێکەوتی ۲۹ی خەزەڵوەری ساڵ ۱۴۰۱ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای ۵۲ ڕۆژ لێپرسینەوە و بەندکردن، بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.ناوبراو دوای تێپەڕاندنی قۆناغی دادگاییکردنەکەی و لە ئاکامی دادگاییکردنێکی چەند خولەکیی نادادپەروەرانەدا، بە چوار ساڵ بەندکرنی تەعزیری سزادرا و  لە ڕێکەوتی ۱۵ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە.لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی ۱٨ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی دوای تیپەڕاندنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*