خۆڕاگری: زکریا بادسار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای چوار مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۱٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” زکریا بادسار، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای چوار مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن ڕێژیمەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کرا.

Be the first to comment