بانە؛شاهۆ ئیبراهیمی، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی شاری بانە کە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بە دژی ڕێژیم، کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا بوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بانە کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، «شاهۆ ئیبراهیمی» خەڵکی سەقز و دانیشتووی گوندی «سەبدلو»ی سەر بە شاری بانە، پاش سەردانکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی سزای حەوت مانگ زیندانی تەعزیری، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بانە کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە هاوینی ئەمساڵدا، لەلایەن دادگای شۆڕشی بانەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم»، سزای حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو.