زاهیدان؛ ڕێژیمی ئێران بەندکراوێکی سیاسی لە سێدارە دا

خۆڕاگری: دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی زاهیدان بە ناوی “محەممەد عارف شەبەخش” جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ١٦ خەزەڵوەری  ١٤٠٥ی هەتاوی (٧ی نوامبری ٢٠٢٦ی زایینی)، سزای لەسێدارەدانی محەممەد عارف شەبەخش بەندکراوی سیاسی بەلووچ خەڵکی زاهیدان، کە پێشتر لە بە تۆمەتی چاڵاکی چەکداری و موحاربە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەکی نهێی لە بەندیخانەی ناوەندییزاهیدان جێبەجێ کراوە.