خۆڕاگری: دیار ئابروون،سامان دێهناد،دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٢ی نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، دیار ئابروون، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە بەکار هێنانی تووندوتیژی دەسبەسەریان کردوە وچارەنووسی نادیارە.
هەر لەو پێوەندییە دا ڕۆژیپێنج شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٥ی نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی سامان دێهناد خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی شاری مەهاباد،هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.ناونراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە کە دواتر بە ئەماننامە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
